گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له بەیاننامه‌یه‌كدا ته‌قینه‌وه‌ی شاری ئامه‌دی له باكووری كوردستان وه‌ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له وێب سایتی “ئه‌عماق”، هه‌واڵده‌ریی نزیك به داعش بڵاوكرایه‌وه.
داعش له حاڵێكدا به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئامه‌دی له باكووری كوردستان وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرت، کە كاربه‌ده‌ستانی توركیه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌یان خستۆته ئه‌ستۆی حیزبی كرێكارانی كوردستان.
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یەك له گه‌ڕه‌كی باغلار له شاری ئامه‌د ڕوویدا و له ئاكامدا ٩ كه‌س كوژرا و زیاتر له ١٠٠ كه‌س برینداربوون.
ماشێنێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك بینای پۆلیس ته‌قێندرایه‌وه كه شه‌وێك پێشتر ڕێبه‌رانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان له‌م شوێنه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون.
پێشتر بن عه‌لی ییلدریم گوتبووی له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامێكی حیزبی كرێكارانی كوردستان كوژراوه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چه‌ند كاتژمێر دوای ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌١١ نوێنه‌ری پارتی دێموكراتیكی گه‌لان ڕوویدا كه كاربه‌ده‌ستانی تورك حیزبی كرێكارانی كوردستانیان تۆمه‌تبار دەكرد.