سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی زانیاریی نێوخۆی ئیسراییل له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی پارلمانیی سوئیس گوتی: “ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له شه‌ڕی سووریه‌دا هه‌یه و هه‌ر ئێستا ئەو وڵاتە زیاتر له ٢٥ هه‌زار چه‌كداری شێعه‌ی له سووریه هه‌یه و لەگەڵ نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن نه‌ك لەگەڵ تیرۆریستانی داعش. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ئاوی دیختێر، سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی نێوخۆیی و سه‌رۆكی كومیته‌ی به‌رگریی پارلمانی ئیسراییل گوتی، نزیك به ٢٥ هه‌زار میلیشیای ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران له سووریه كه زۆربه‌یان ئه‌فغانی و پاكستانین له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن نه‌ك له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش.
ئاوی دیختێر له درێژه‌دا دەڵێ، له شه‌ڕ سووریه‌دا، ئێران هێزێكی گه‌وه‌رتری وه‌ك حیزبۆڵای لوبنانیشی هه‌یه كه تا ئێستا ١٦٠٠٠ كه‌سیان له شه‌ڕی سووریه‌دا كوژراون.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئێران زیاتر له هه‌وڵی ئه‌وە دایه كه شاره‌كانی وەک مه‌كه و مه‌دینه داگیر بكا.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ئیسراییل وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران گوتی، ئێران له حاڵی په‌ره‌پێدانی مووشەكی دووهاوێژی 2 هه‌زار كیلۆمیترییه.
شیاوی باسە، ئیسراییل هه‌میشه ئێرانی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی زانیوه و له به‌ره‌به‌ری ڕێكکه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كان، ئیسراییل زۆری هه‌وڵدا كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه سەرنەگرێ.