هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی کاک جه‌لیل گادانی رۆژی پێنج شه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له سمینارێک‌دا که له ئه‌نستیتۆی فه‌رانسه بۆ دوکتور فردریک تیسۆ پێک هاتبوو به‌شدارییان کرد.
له‌و سمیناره‌دا که رۆژی پێنج شه‌ممه 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئه‌نستیتۆی فه‌رانسه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له که‌سایه‌تیی سیاسیی کوردستانی و بیانی وکۆنسوولی وڵاتان به‌شدار بوون ، دومینیک ماس کۆنسوولی فه‌رانسه له هه‌ولێر وێڕای به خێرهێنانی میوانه‌کان کۆڕه‌که‌ی به باسێک له سه‌ر ژیان و خزمه‌ته‌کانی دوکتور فردریک تیسۆ کرده‌وه. دواتر دوکتور تیسۆ له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا باسێکی کورتی له تێکه‌ڵاوی خۆی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد و بزووتنه‌وه رزگاری خوازانه‌که‌ی به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان کرد. ناوبرای به ئاماژه به‌وه‌ی که ژیان و بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی له‌و پێوه‌ندیه‌دا له کتێبێک‌دا به ناوی ”پیاوێک به پێوه’’ نووسیوه چووه سه‌ر باسی ناوه‌رۆک و ناساندنی کتێبه‌که‌ی و له‌و ده‌لاقه‌یه‌وه باسێکی له سه‌ر رابردوو و ئێستای خه‌باتی گه‌لی کورد بۆگه‌ییشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی پێشکه‌شی به‌شدارانی کۆڕه‌که کرد. ناوبراو له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا وێڕای باس له رۆڵی دوکتور عهبدوڕرهحمانی قاسملوو له ئاشنا کردنی به کورد و کوردستان وتی، له ماوه‌یه‌ی که وه‌کوو پزیشکک کارم کردوه له چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ش خزمه‌تم کردوه به‌ڵام دوای ئاشناییم له گه‌ڵ دوکتۆر قاسملوو زیاتر هۆگری کورد و کوردستان بووم ، به جوورێک که ئێستا خۆم به ئه‌ندامێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌زانم و بۆ پێشوه‌چوونی دۆزی ره‌وای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه چیم له ده‌ست بێ ئاماده‌م که ئه‌نجامی بده‌م.
له کۆتایی کۆڕه‌که‌دا به‌شدارانی کۆڕه‌که وێڕای ده‌س خۆشی و سپاسی خزمه‌ته‌کانی دوکتۆر تیسۆ سه‌رنج و پرسیاره‌کانی خۆیان له‌و پێوه‌ندیه‌دا خسته روو.