سینا قه‌له‌نده‌ری، هه‌واڵنێری ڕادیۆی تێگرامیی لوڕستان حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، بەرپرسانی قەزایی رژیم سینا قه‌له‌نده‌ری بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ناوبراو له ڕادیۆی تلگرامی خۆیدا درۆی بڵاوكردۆته‌وه و له لایه‌ن دادگا به بێ ئه‌وه‌ی كه بۆخی ئاماده بێ حوكمی ٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌كه‌شی داوای پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردوه.
ناوبراو له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشتی دادگا كراوه به‌ڵام به هۆی نه‌خۆشیی گورچیله‌كانی نه‌یتوانی له دادگا ئاماده بێ و ٢ ساڵ حوكمی گیرانی درا. پێدانی ٢ ساڵ زیندان بۆ قه‌له‌نده‌ری له حاڵێكدایه كه له قۆناخی لێكۆڵینه‌وه‌دا ناوبراو بێ‌تاوان بووه به‌لام به هۆكاری ناڕوون، دادستان بڕیاری ده‌سبه‌سه‌ركردنی ده‌ركرد و ناوبراو مافی هه‌بوونی پارێزه‌ریشی نه‌بووه.
ئه‌م هه‌واڵنێره لوڕه، ڕۆژی ٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگ كرا به‌ڵام ده‌سبه‌سه‌ریان كرد و به هۆی نه‌خۆشی بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه و پاشان به كه‌فاله‌ت و كاتی ئازاد كرا.
سینا قه‌له‌نده‌ری، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، خه‌ڵكی شاری كووهده‌شتی لۆڕستانه. ناوبراو به‌رپرسی ڕادیۆ تێلگرامیی لۆڕستانه. پێشتریش له‌لایه‌ن فه‌رمانداری شاره‌كه‌یه‌وه شكایه‌تی لێده‌كرێ و ماوه‌ی ٩ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.