به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، رۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خاتوو عایشه قنجانی خه‌ڵکی گوندی کانیڕه‌ش سه‌ربه‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماڵئاوایی له ژیان کرد.
خاتوو عایشه دایکی شه‌هید، مستهفافهرخهپوور ژنێکی خه‌مخۆرو دڵسوزبوو که هه‌تاسه‌ر پێشمه‌رگه‌خۆشه‌ویست مایه‌وه.
شایانی باسه شه‌هید مسته‌فا فه‌رخه‌پوور له ساڵی ١٣٦٣ی هه‌تاوی له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا که له نێوان چه‌کدارانی رێژیم و هێزی پێشمه‌رگه ڕووی دا، گیانی له ده‌ست ده‌داو، په‌یوه‌ست به کاروانی نه‌مران ده‌بێ.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆی به بنه‌ماڵه و سه‌رجه‌م که‌سوکاری ئه‌وئازیزه ، خۆی به هاوخه‌می خه‌میان ده‌زانێ.