هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی رێژیم چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری تەورێزیان بە تاوانی ڕێکخستنی خۆپێشاندان بۆ پاڵپشتیی کردن لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی تەورێز، دەسبەسەرکرد.
دوابەدوای مانگرتنی چەند زیندانیی سیاسی لە بەندیخانەی تەورێز بەشێک لە چالاکانی مەدەنی هەوڵی ڕیکخستنی خۆپێشاندانێکیان بۆ پاڵپشتی لەو زیندانییانە دا کە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە چەند کەس لەوان دەستبەسەر کران کە بریتین لە:قودرەتوڵلا یووسفی،حەسەن ئەیوبی،ئەزغەر تەرەفی و حەداد بوداغی.
شایانی باسە کە چەند کەس لە گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەی شاری تەورێز بە نیشانەی نارەزایەتی بەرانبەر بە هەڵسوکەوتی ناشیاوی بەرپرسانی زیندان و گوێ نەدان بە داواکاریەکانیان ماوەیەکە دەستیان داوەتە مانگرتن.
چەند زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی حسێن عەلی محەممەدی،رەسوول رەزەوی ومورتەزا مورادپوور، هەرکام لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەرەوە بەنیسبەت کەمتەرخەمییەکانی دەزگای قەزایی دەسیتان داوەتە مانگرتن و هەر بەم هۆیەشەوە لە شاری تەورێز نارەزایەتی وخۆپێشاندانی لێکەوتەوە.