جێگری كاروباری ئابووریی پارێزگای سنه گوتی ئاماری بێكاری له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كه سه‌دی ١٣ تێپه‌ڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، حوسێن فیروزی له كۆبوونه‌وه‌ی شواری په‌ره‌پێدانی پارێزگا وێڕای ئاماژه به ٩٩/١ له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران كه له سنه نیشته‌جێن گوتی، ئاماری بێكاریی ئه‌م پارێزگایه له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له سه‌دی ١٣ تێپه‌ڕیوە.
ناوبراو کوتی، له بواری پله‌به‌ندیی ئابووری له ئاستی ئێران‌دا به بڕی ١٠ میلیارد تمه‌ن له پله‌ی ٢٤ی ئێران دایه.
ئه‌م پارێزگایه به هۆی لێهاتوویی باش له بواری خۆڵقاندنی هه‌لی كار و سه‌رمایه‌گوزاری له چاو پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران له هه‌لومه‌رجێكی باشتر دایه و ساڵانه له‌م پارێزگایه ٤٨٠ میلیمیتر باران ده‌بارێ و یه‌كێك له پڕئاوترین پارێزگاكانی ئێرانه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به یه‌كه‌كانی پیشه‌سازیی پارێزگا، ڕایگه‌یاند، 758 یه‌كه‌ی پیشه‌سازی له‌م پارێزگایه‌دا هه‌یه كه بە پێی ئه‌م ئاماره ٣٨٨ یه‌كه‌ی چالاك، ٢٤٢ یه‌كه‌ی نیوه‌داخرا و ١٢٨ یه‌كه‌ی داخراون.
جێگری كاروباری ئابووریی پارێزگای سنه سه‌باره‌ت به ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناو شوغڵیان هه‌یه، گوتی، له ئاستی پارێزگایش ١٢ هه‌زار و ٨٤٧ كه‌س له ته‌مه‌نی چالاكیی ئابووری دان كه ته‌نیا ٨ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كاریان هه‌یه و ئه‌وانی دیكه‌ی هه‌موو بێكارن.
هه‌روه‌ها فیرووزی وتی ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری نێوخۆ ئەوەیە کە به‌رنامه‌یه‌كی ئامانجداری 3 ساڵه بۆ په‌ره‌پێدان و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌م پارێزگایه دابنێن و لانیكه‌م بگه‌یه‌نه ئاستی پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران.
له ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوودا ١٧ هه‌یئه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی سه‌ردانی ئه‌م پارێزگایه‌یان كردوه به‌ڵام به هۆی هه‌ڵاواردن و فه‌رق و جیاوازی‌دانان ته‌نیا 5 بابه‌تیان له ئاستی پارێزگادا جێبه‌جێ بووه.
فیرووزی داوای له وه‌زیری نێوخۆ كرد كه پارێزگای سنه‌ش به سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی بناسێنێ و هاوكاری له بواری گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بكا.