به ده‌یان كه‌س له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تۆمه‌تی ته‌بلیغات بۆ حیزبه كوردییه‌كان له شاری سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی موكریان، له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا، گرووپی سایبێریی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری سه‌قز لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت تێلگرام به تۆمه‌تی هاوكاركردنی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئاشكرا كردوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌ن هێزه ئهمنیهتیەکانەوە بانگ‌كراون، به مه‌رجی دووپات نه‌بوونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردون و ته‌نانه‌ت به نووسراوه ئمیزایان لێوه‌رگرتوون، به‌ڵام سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی غه‌ریب شه‌ریفزاده، كامیل شه‌ریفزاده و هیوا ده‌ستباز به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بووه هێشتا له گرتنكهكانی كۆماری ئیسلامی‌دا ڕاگیراون.
یه‌كێك له چالاكانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، كه‌سانێك به شوناسی كه‌سی دیكه‌وه دێنه ناوگرووپهكه و سیخوڕی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانەی نێو گرووپه‌كان ده‌كه‌ن و وێنه‌ی كۆمێنته‌كانیان ده‌گرن و به‌ڕێی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ده‌كه‌ن و په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كه‌سانه زۆربه‌ی سه‌باره‌ت به‌م چالاكیانه بووه.
ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێبلاگنووسان له ئێران شتێكی تازه نییه و ئێران له كۆنتڕۆڵ كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه.
شایانی باسه مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، سایتی “گرداب” سه‌ربه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سزاكانی سپای پاسداران ڕایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ٤٥٠ لاپه‌ڕه، كاناڵ و یان گرووپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی موبایل بانگ كراون یان ده‌سبه‌سه‌ركراون.