هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیه سه‌لاحه‌ددین ده‌میترتاش و فیگن یوکسداغ دوو رێبه‌ری هه‌ره به‌رچاوی پارتی دێموکراتیکی گه‌لان “هه د پ” یان ده‌سبه‌سه‌رکرد.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که دوابه‌دوای شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌رکرانی خه‌ڵک و جیابیران له تورکیه پاش کودیتای ناسه‌رکه‌وتوو له‌و وڵاته‌دا، شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌رکران سێیه‌مین حیزبی ئه‌و وڵاته‌شی گرتوته‌وه واتا حیزبی دێموکراتیکی گه‌لان له تورکیه.
له هێرشی هاوئاهه‌نگ به‌سه‌ر ماڵی دوورێبه‌ری حێزبی پارتی دێموکراتیکی گه‌لان، رێبه‌ارنی ئه‌و حیزبه له گه‌ڵ ده نوێنه‌ری سه‌ر به‌و حیزبه له پارلمانی تورکیه ده‌سبه‌سه‌رو ره‌وانه‌ی زیندان کراون.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رکرانی رێبه‌رانی پارتی دێموکراتیکی گه‌لان له تورکیه تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته تووشی کێشه‌وسانسۆر بوون.
هه‌واڵنێری ئاسوشیدپرێس باسی له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کرد له شاری دیاربه‌کر و تا ئێستا له رێژه‌ی کوژار و برینداره‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زانیارییه‌ک له به‌رده‌ست دا نیه،
به پێی ده‌رکراوی وه‌زاره‌تخانه‌ی تورکیه بێچگه له دوور رێبه‌ری حیزبی دێموکراتیکی گه‌لان نزیک به ٩ ئه‌ندام پاڕله‌مانی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه، له هێرشێکی به‌رفراوانی پۆلیس له ئانکارادا ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
هه‌روه‌ها له‌م هێرش کردنه‌دا ئاردیس بالۆکێن سه‌رۆک پارلمانی حیزبی دێموکراتیکی گه‌لانیش له لیسته‌ی ده‌سبه‌سه‌رکراوان دایه،
وه‌زاره‌تی وڵاتی تورکیه هۆکاری ئه‌م ره‌شبه‌گیریه‌ی له نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتیکی گه‌لانی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه که ناوبراوان وده‌سبه‌سه‌رکراوان له به‌رده‌می داداگی ئه‌و وڵاته ئاماده‌نه‌بوون سه‌باره‌ت به سکاڵای دژه تێروریزم که پێیان ڕاگه‌یاندراوه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که حووکمی ده‌سبه‌سه‌رکراوان له چه‌ند پارێزگای کوردستانی تورکیه واته دیاربه‌کر،شرنا‌خ،وان،حه‌کاری،بینگۆل ده‌رکراوه
هه‌ره‌ها ئه‌م هێرش کردنه توندترین هێرشه به‌سه‌ر سێیه‌مین حیزبی گرینگی تورکیه دوابه‌دوای کۆدیتای ناسه‌رکه‌وتوو له‌و وڵاته‌دا و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش گۆڵته‌ن کشناک و فورات ئانلی شاره‌وانه‌کانی دیاربه‌کر ده‌سبه‌سه‌رکران. دادگای تورکیه نوێنه‌رانی حیزبی دێمراتیکی گه‌لان به پاڵپشتی کردن له حیزبی کڕیکارانی کوردستان تاوانبار ده‌کات و ئه‌وانیش ئه‌م تاوانه به توندی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه حیزبی دێموکراتیکی گه‌لان، به ده‌ستبه‌رکردنی ٥٩ کۆرسی له پارله‌مانی تورکیه دووهه‌مین حیزبی ئۆپۆزسیونه له وڵاته‌دا.
تا ئێستا ناوی ١١ ئه‌ندام پارله‌مان ده‌سبه‌سه‌رکراو بڵاوکراوه‌ته‌وه که بریتین له:
محه‌ممه‌د ئه‌سڵان
زیا پیر
فه‌رهاد ئانکۆ
لیلا بیریک
سه‌لما ئیرماک
نۆرسێل ئایدۆگان
سیری سووریا
گولسه‌ر یه‌لده‌ریم
عه‌بدوڵا زیدان
په‌روین بۆڵدان