كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوو، برقی ده‌فته‌ری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییان له مۆسكۆ هه‌ڵبڕی و دەرگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان داخست و له لایه‌كی دیكه وته‌بێژی كرێملین ده‌ڵێ ئێمه ئاگامان له‌م كێشه‌یه نییه.
سێرگێی نیكیتین، به‌رپرسی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕووسیه گوتی، بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی ناو ئەو رێکخراوە ده‌بێ ده‌رگا بشكێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیه ده‌ڵێن ئه‌م شوێنه سه‌ربه فیدراسیۆنی ڕووسیه‌یه و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر ده‌بێ سه‌ردانی شوورای شاری مۆسكۆ بكه‌ن.
یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی مۆسكۆ گوتی، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ژماره تهلهفوونێكیان پێداوین كه وڵام ناداته‌وه. ئه‌م ده‌فته‌ر نێوده‌وڵه‌تییه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له مۆسكۆیه.
له هه‌مان كاتدا دێمیتری پسكۆف، وته‌بێژی كرملین گوتی، من هیچ زانارییهكم سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌فته‌ری لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی نییه و ئه‌وه یه‌كه‌م جارە ئه‌م هه‌واڵه ده‌بیسم.
جێی ئاماژەیە، ڕێكخراوانی مه‌ده‌نی له وڵاتی ڕووسیه به توندی لە ژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ دان و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكخراوانه له بواری ماڵییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه هاوكارییان بكرێ و چالاكی سیاسی بكه‌ن ده‌بێ ناوی خۆیان وه‌ك ڕێكخراوێكی بیانی تۆمار بكه‌ن.
شایانی باسه له مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ قانوونێك له وڵاتی ڕووسیه په‌سندكرا كه هه‌ر ڕێكخراوێكی بیانی به‌بێ مۆڵه‌تی دادگا‌و ئه‌گه‌ر ئه‌منیه‌تی میللی بخاته ژێر پرسیار، داده‌خرێ.