جۆن كێری دەڵێ کە له‌گه‌ڵ هاوتای ڕووسیی خۆی قسه‌ی كردووه كه نابێ چاوپۆشی لە مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر چه‌شنه هێرشێک بکەین و پێویست نییه كه لە كه‌شوهه‌وای سایبێری‌دا كێبڕكێیی چه‌كوچۆڵ بكه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به ڕێكه‌وتنێك بكا، داوای له ڕووسیه كرد كه وڵامی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به هێرشی هه‌كه‌ره‌كانی ڕووس بۆ سه‌ر سێروێرهكانی حیزبی دێموكراتی ئەمریکا بداته‌وه.
جۆن كێری له وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری “وایرێد” پێداگریی كرده‌وه كه بڕیاری ئێمه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و جوابه‌جه‌نگی له مێژه ئاماده‌یه، كاتێك كه سه‌ركۆماری به‌باشی بزانێ به كرده‌وه‌ی ده‌كه‌ین و له‌وانه‌یه ئێوه به‌ڕواڵه‌ت نه‌یبینن.
جۆن كێری گوتی له‌مباره‌یه له‌گه‌ڵ هاوتای ڕووسیی خۆم قسه‌م كردوه و نابێ چاوپۆشی لە مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر چه‌شنه هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییکانی خۆمان بکەین و پێویست نییه كه لە كه‌شوهه‌وای سایبێری كێبڕكێیی چه‌كوچۆڵ بكه‌ین.
شایانی باسه، وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌تی نێوخۆ و ڕێكخراوی زانیاریی ئەمریكا، نێوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕووسیه‌ی به ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی ئا‌مریكا له ڕێگه‌ی ههكهرهكانیهوه تاوانبار كرد، تۆمه‌تێك كه ڕووسیه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.