جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئەمریكا له كاردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ماهان بۆ وڵاتانی ئورووپایی و ئاسیایی گوتی گه‌مارۆكانی ئیمه دژی فڕۆكه‌وانیی ئه‌م شیركه‌ته‌ی سپای پاسداران هه‌ر له جێی خۆی ماوه‌ته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس به‌م زووانه له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا گوتی شیرکەتی فڕۆكەوانیی ماهان، كه سه‌ربه سپای پاسدارانه، بازرگانیی بۆ زیاتر له ١٠ وڵاتی ئورووپایی و ئاسیایی ده‌ستپێكردۆته‌وه.
پشكداری ماهان ئایر، كه دووهه‌مین گه‌وره شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ئێرانه و سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی “مه‌ولا ئهلموهحێدین”ه كه له ساڵی ١٣٦٦ دامه‌زراوە. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له بواره‌كانی وه‌ڕێخستنی گه‌وره‌ترین ناوچه‌كانی بازرگانی، هوتێل و كارخانه‌كانی ماشێنسازی چالاكی ده‌كا.
له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٠ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئەمریكا ڕایگه‌یاند كه شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ماهان كه سه‌ربه سپای پاسدارانه، به‌هۆی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هێزه‌كانی سپای قودس كه پێوه‌ندیی چڕ‌وپڕیان لە بواری دانی چه‌كوچۆڵ بە حوسییه‌كان و حیزبوڵڵای لوبنان هه‌یه، خرایە ناو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌م وڵاته.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس له زمان كاربه‌ده‌ستێكی پله‌به‌رزی ئامریكایی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ ئاشكرای كرد كه ئا‌مریكا له هه‌وڵ ئه‌وه دایه كه پێش بە هاوكاریی ١٥ وڵات کە هاوكاریی ئه‌م شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه دەکەن، بگرێ.
ئەمریكا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران، به‌ڵام گه‌مارۆكانی لە بواری مووشه‌ك، پشتیوانی كردن له تیرۆریزم، سپی کردنەوەی پارە و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه و پێداگریی له‌سه‌ر پاراستن و مانه‌وه‌ی ئه‌م گهمارۆیانە ده‌كاتەوە.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئێمه سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ماهان نیگه‌رانین و هۆكاری هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ش هەر بۆ ئه‌مه دەگەڕێتەوە.