پارێزه‌ری كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناڕا‌زی به په‌روه‌نده‌ی بیمەی كۆمه‌ڵایه‌تی، وێڕای ڕاگه‌یاندنی حوكمی په‌روه‌نده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی خۆیان گوتی، به هۆی داگیركردنی ناقانوونی و كه‌مته‌رخه‌می حوكمی لێدانی ٦٥ بۆ ٧٠ قامچی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی موكریان، مسته‌فا تورك‌هه‌مه‌دانی وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته گوتی، په‌روه‌نده‌ی سه‌عید مورته‌زه‌وی له ٣ به‌شی شكایه‌تی كرێكاران و ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، پالیزدار و په‌یمان حاجی مه‌حموود عه‌تار و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پێشووی شاری كه‌ره‌ج و یەک دوو کەسی دیکەدا ئامادەکراوە
ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی قازیی دادگا له به‌شی یه‌كه‌می په‌روه‌نده‌كه‌ی هه‌موو تاوانه‌كانی له‌سه‌ر لابرد و به‌م پێیه هیچ گه‌نده‌ڵییه‌كی نه‌كردووه، به‌ڵام ئێستا به تۆمه‌تی داگیركردنی ناقانوونی و كه‌مته‌رخه‌میی حوكمی لێدانی ٦٥ بۆ ٧٠ قامچی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
تورك‌هه‌مه‌دانی وه‌بیری هێنایه‌وه كه هه‌رچه‌ند قازیی دادگا توانی ئیداره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی دادگا به‌پێی ستانداردی قانوونی خۆی به‌ڕێوه‌ببا و پاش خوێندنه‌وه‌ی سزاكه‌ی شۆكه بوو، بەڵام ئه‌م په‌روه‌نده‌یه پێداچوونه‌وه‌شی ماوه و له‌وانه‌یه هیچ سزایه‌كی بۆ نه‌مێنێته‌وه.