ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌ڕێوه‌به‌رانی نوێی شیركه‌تی كێشت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ڕایانگه‌یاند كه هه‌موو كرێكاره‌كان ده‌بێ تاقیكردنه‌وه مۆرفین ئەنجام بدەن و پێویستە به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشتر گه‌نده‌ڵییان نه‌كردبێ بخەنەڕوو یان ده‌بێ گه‌ره‌نتیی ماڵیی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی به‌م شیركه‌ته بده‌ن.
كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، كه نزیك به ٣٠٠ كرێكاری هه‌یه، له‌و كاته‌وه‌ی كه به كه‌رتی تایبەت سپێردراوە، تووشی قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی نوێی ئه‌م شێركه‌ته له‌سه‌ر پێدانه‌وەی قیست به بانكه‌كان، پێدانی مووچه‌ی دواكه‌وتووی كرێكاران، جووجه‌خانه‌كان و ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئاو، به‌رق و گاز كۆك نه‌بوون.
پاش دوایین ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن جووجه‌خانه‌كان به‌ڕێوه‌چووبوو و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ریی درابوو، به‌ڵام به‌شی پێوه‌ندیدار بەم كرێكارانه‌وه هێشتا هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
نوێنه‌رانی جووجه‌خانه‌كان كه له‌گه‌ڵ كرێكاران مانیان گرتبوو و چه‌كی بانكییان وه‌رگرتبوو، شانبه‌شانی كرێكاره‌كان بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له‌به‌رده‌م بینای ئه‌م شیركه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوای مافه‌كانیان دەكرد.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به ٣ مانگ له هاتنه‌سه‌ركاری به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ به‌شێكی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی ئه‌م كرێكارانه دراوه.
یه‌كێك له‌م كرێكارانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ، ده‌نگۆی ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك كرێكار هه‌بوو كه له ئاكامدا گرێبه‌ستی زیاتر له ٥٠ كرێكار نوێ نه‌كرایه‌وه و به‌ناچاری شیركه‌تیان به‌جێ هێشت.