شه‌ریف باجوه‌ر، چالاكی ژینگه‌پارێزی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی به‌رگریی له مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، شه‌ریف باجوه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له ئاوایی دزڵی سه‌ربه شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیجی سپای پاسدارانەوە ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م شاره به‌ڕێ كرا.
هه‌ڵوێسته‌ی ناوبراو به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به نواندنی توندوتیژی دژی ئازاردانی ئاژه‌ڵان بووه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تییان خستۆته پاڵی و ده‌سبه‌سه‌ریان كردووه.