به هۆی هه‌ڵكردنی بای توند، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و یه‌كی دواناوه‌ندی له شاری ورمێ و ده‌رووبه‌ری داخران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه ناوخۆییه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو به هۆی هه‌ڵكردنی تۆفان و بای توند به‌شێك له قوتابخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه داخرا و خه‌ساره‌تی گیانی‌و ماڵیشی له خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه داوه.
به هۆی خێرایی “با” له گوندی سیلوه‌ی سه‌ربه شاری پیرانشار ژن و مێردێك دیوارێكی كۆنیان به‌سه‌ردا ڕووخا و ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و پیاوه‌كه‌ش به توندی برینداربوو. هه‌روه‌ها له‌م شاره به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی داربه‌ست و قه‌ره‌چێوه‌ی مزگه‌وتی لوتفعه‌لی خان چه‌ند ماشێنێك زیانیان پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها ئاگر له بازاڕی مێژوویی شاری ورمێ به‌ربوو کە به‌هۆی ئه‌م بایه‌وه كۆنترۆڵی ئاگره‌كه زۆر ئاسته‌م بوو بەڵام دوای ماندووبوونێكی زۆر ئاگركه‌كه كوژێندرایه‌وه.
شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌وای زۆربه‌ی پارێزگانی ئێران ناجێگیره و له هێندێك پارێزگا به هۆی خۆڵبارینه‌وه خه‌ڵك ناچاربوون له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. خۆڵبارین چەند ساڵێکە بۆتە گرفتێکی تایبەت بۆ پارێزگا سنوورییەکانی رۆژئاوا‌و باشووری ئێران. ئەم خۆڵبارینانە ژیانی خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش تووشی کێشە وگرفتی زۆر کردوەو کاربەدەستان هەموو ساڵێک وادەی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە ژینگەییە دەدەن و بەشێکی دەگەڕێننەوە بۆ کەمتەرخەمیی بەرپرسانی عێراقی.