عاسمە جەهانگیر رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کاری خۆی لەم بارەوە دەسپێکرد.
ناوبراو کە جێگەی رێپۆرتیری پێشوو ئەحمەد شەهیدی گرتووتەوە هەر لە دەسپێکەوە ناڕەزایەتی بەرپرسانی قەزایی ئێرانی لێکەوتووتەو، لەم بارەوە محەممەد جەواد لاریجانی بەرپرسی مافی مرۆڤ لە دەزگای قەزایی ئێران رایگەیاند؛ هەڵبژێرانی رێپۆرتێری تایبەت لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نێشان لە سیاسەتی دژ بەیەکە، کە لەلایەن هێندێک وڵات بۆ گوشارخستنە سەر ئێران هاتووتە ئاراوە.
رێپۆرتیری پێشووی رێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران ئەحمەد شەهید لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ئەم ئەرکە هەڵبژێردرا ،بەڵام هیچکات لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە رێگەی سەردان کردنی ئێرانی پێنەدرا و تەنانەت زۆر جار کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە زمانی زبر هێرشیان دەکردە سەر و ڕاپۆرتەکانی ئەحمەد شەهیدیان بە ڕاپۆرتێکی دەمارگرژانەو سیاسیانە لە قەڵەم دەدا. جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەحمەد شەهید چەندین وچەند جار لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دۆخی مافی مرۆڤی لە ئێران نالەبار باس کردوەو ئاماژەی بە پێشلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی داوە.
شایانی باسی کاربەدەستانی دەزگای قەزایی بە نیسبەت هەڵبژاردنی عاسمە جیهانگیری وەک جێگرەوەی ئەحمەدشەهید ،بە توندی هەڵویستیان گرت و نارەزایەتی خۆیانیان دەربڕی.
عاسمە جیهانگیر خەڵکی وڵاتی پاکستان و چالاکی ناسراوی مافی مرۆڤە و لە رێبەرانی “بزووتنەوەی پارێزەرانە”لەو وڵاتە، کە ماوەی ١٤ساڵ لە زینداندا بووە.