كه‌س له ٢١٣ ههواڵنێرێ كه له ساڵه‌كانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ گیانیان له‌ده‌ست داوه له وڵاتانی عه‌ه‌ربی وه‌ك سووریه، عێراق، یه‌مه‌ن و لیبی له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی خۆیاندا بوون.
یونسکۆ لە ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی هێرانت دینك، ڕۆژنامه‌وانی ئه‌رمه‌نی كه له ساڵی ٢٠٠٧ بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌ر مافی ئه‌رمه‌نییه‌كان له توركیه كوژرا،
له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه له ساڵه‌كانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ زیاتر له ٨٢٧ له كاتی ئاماده‌كرانی ڕاپۆرتدا كوژراون. ساڵی ٢٠١٥ به كوژرانی ١١٥ ڕۆژنامه‌نووس، دووهه‌مین ساڵی ناخۆش بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته كه له پاریس ئاماده‌كراوه هاتووه ، له هه‌ر 5 ڕۆژدا، ڕۆژنامه‌نووسێك له كاتی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتدا له‌و ناوچه‌یه‌ی كه چالاكیی تێدا کردوە، گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه جگه له كوشتن، ڕۆژنامه‌نووسان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی وه‌ك بهبارمتهگیران، فشارهێنان و ئه‌شكه‌نجه و هه‌روه‌ها ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی به‌ڵگه‌و ئامێره‌كانی كاریان ده‌بنه‌وه.
سه‌دی ٩٠ی كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵه‌كانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ هه‌واڵنێرانی ناوچه‌یی بوون.
ڕۆژنامه‌نووسان لە بەر ناڕه‌سمی بوونی کارەکەیان زۆربه‌یان هیچ كه‌لوپه‌لێكی ئه‌منییان بۆ پاراستنی خۆیان پێ نییه، و ئەوانە گیانیان زیاتر لە مه‌ترسی دایە.
شایانی باسه له ماوه‌ی ٢ ساڵی رابردوودا نزیك به ٤٠ ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد كه له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه ئانلاینهكان كاریان كردوه، كوژراون.