سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی رابردوو حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له زیندانی سه‌ڵماس جێبه‌جێكرا و هه‌روه‌ها 3 به‌ندكراوی دیكه‌ش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له به‌ندیخانه‌ی ورمێ بۆ ژووری ئینفرادی گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ئیره‌ج حامیدی، خه‌ڵكی شاری ورمێ له زیندانی سه‌ڵماس ملی به په‌ته‌وه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له كوردستان ئه‌م به‌ندكراوه له دوایین چاوپێكه‌وتن لە گەڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا و هەر بەم هۆیەوە له‌بەر‌ده‌م زیندان له نێوان خه‌ڵك و هێزه ئینتزامیەکانی تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئیره‌ج حامیدی له ساڵی ٨٩ له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سامی مامه‌دی و جه‌وانشیر چه‌هارتاق حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م به‌ندكراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شاری ورمێ نیشه‌جێبوون له زیندانی سه‌ڵماس بۆ زیندانی ورمێ گواسترایه‌وه و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی دووباره بۆ زیندانی سه‌ڵماسیان گواستبۆوه و لە ئەنجامدا ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارەیان دا. حوكمی ئێعدامی سامی مامه‌دی ڕۆژی ڕابردوو جێبه‌جێكرا و حوكمی جه‌وانشیر لە بەر ناردنی نامه بۆ دیوانی باڵای ئێران و خۆبرینداركردن له زیندان به شێوه‌ی كاتی وه‌ستێندراوه.
شایانی باسه كه سێ به‌ندكراوی دیكه له به‌ندی ١٥ی زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی شوعه‌یب حاته‌می، خه‌ڵكی ورمێ، ده‌روێش مه‌نزه‌وی، خه‌ڵكی ورمێ و فه‌رهاد مه‌نسووری خه‌ڵكی سنه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان بۆ ژووری ئینفرادی گواستراونەتە‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له ورمێ حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوە.