ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۱/۸/۹٥ی هەتاوی، چەند کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین سەردانی دامەزراوەی لێکۆڵینەو و گەشەی منداڵان و مێرمنداڵانی بانەیان کرد.
لەو سەردانەدا سەرەتا لەلایهن بەرپرسان و مامۆستایان و منداڵانی ئەو ناوەندە بەخێرهاتن کران و پاشان قسە و وانەی ژینگەپارێزی بۆ مناڵانی فێرخواز لەلایەن ئەندامانی پاژین و کۆمیتەی فێرکاری کوترایەوە کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەلایەن منداڵانی فێرخواز پێشوازی لێکرا.
هەروەها چەند کارتۆن و کلیپ سەبارەت بە ژینگە و پاراستنی ژینگە لەلایەن پاژینەوە بۆ مناڵە فێرخوازەکان نمایش کرا کە بووە جێی سەرنجیان و لە دوای نمایشی ئەو کلیپ و کارتۆنە مناڵانە، پرسیاریان ئاراستە کرا.
لە کۆتاییدا لەلایەن پاژینەوە، کارتی ژینگەیار پێشکەش بە مناڵە چاوگەشەکانی ئەو ناوەندە کرا تا پێناسەیهک بێت بۆ ژینگەپارێزیان. هەروەها لەلایەن بەرپرسانی ئەو دامەزراوە چەند کارتی بەشدار بوون پێشکەش بە ئەندامانی پاژین کرا تا مناڵەکانیان ببەنە ئەو ناوەندە و ناونووسیان بکەن.
شایانی باسە کە بابەت و وانە ژینگەپارێزیەکان لەو سەردانەدا بریتی بوون لە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان و ژینگە خۆشەویستی بۆ ئاژەڵان، خۆشەویستی و گرینگی دان بە دارستان و نزار، نا بۆ ڕاوی ئاژەڵان و پاک و خاوێن ڕاگرتنی ئاو و چەند بابەتێکی دیکەی ژینگەیی، هەروەها جێی ئاماژەیە کە ئەم دامەزراوەیە هەوڵ ئەدات کە بەهرە و توانای منداڵان لەو تەمەنەدا بدۆزێتەوە و پەروەردە و فێرکارییان بۆ بکا تا بۆ داهاتوو بەو بەهرە تایبەتانەی خۆیانەوە بێنە ناو کۆمەڵگا بۆ خزمەت بە نیشتمان و مرۆڤایەتی.