یەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیای مەریوان بەناوی شەریف باجۆر بە مەبەستی ناڕەزایەتی و هەڵوێست گرتن دژ بە ئاژەڵکوژی دەستی دایە مانگرتن ورێپێوان کردن.
شەریف باجۆر ژینگەپارێزی مەریوانی بە نیشانەی کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی پێوەندییدار بە پاراستنی ژینگەو هەروەها وریاکردنەوەی خەڵک بۆ دەس هەڵگرتن لە ڕاوی کردنی لە ڕابەدەر و هەروەها توندوتیژی کردن لە گەڵ ئاژەڵان، لە چالاکییەکی مەدەنییانە لە مەریوان تاکوو سەلاس باوەجانی دەستی کردوە بە رێپێوان.
ئەم ژینگەپارێزە تەنانەت لە رێپێوانەکەشی مانی لە خواردن گرتووە. ناوبرا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە ژێرناوی “وەرن خۆمان بسپێرین بە مێهرەبانی” رێپێوانەکەی دەسپێکردوەو خوازایاری ئەوەیە کە ناوەندەکانی بەرپرس لە کوشتنی سەگە بەرەڵاکان دەسڕاگرن.
لە لایەکی دیکەشەوە ناوبرا لە ڕاوکردنی پەلەوەرو کوشتنی ئاژەڵانی دیکەی کوردستان ناڕەزایەتی دەربڕیوەو.
جێ وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوای هاتنە ئارای چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان بەشێکی بەرچاو لە کۆنە ڕاوچییەکانی کوردستان لە هەڵمەتێکی سروشتدۆستانە، چەکەکانیان شکاند و دەستیان لە ڕاو کردن هەڵگرت.