به‌رپرسی ناوه‌ندی فه‌ڕش و جاجمی شاری كرماشان له گه‌نده‌ڵیی ٢٠٠ میلیارد تمه‌نی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌نده‌ڵیی محه‌ممه‌دڕه‌زا مشیری، به‌رپرسی ناوه‌ندی فهڕهش و جاجمی پارێزگای كرماشان، شه‌وی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌وڵی به‌تاڵانبردنی پاره‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه سه‌رمایه‌گوزارییان له‌م به‌شه‌دا كردبوو، دا و دەیهەویست ٢٠٠ میلیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك له‌م دامهزاروهیهدا ببا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. به‌دوای ئاشكرابوونی ئەم هەواڵە خه‌ڵكی کرماشان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كانیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له سێ ڕێیانی به‌رق له شه‌قامی فێردەوسی كۆبوونه‌وه و داوایان كرد تا دوایین قڕانی لێوهرنهگرینهوه ئه‌م شوێنه به‌جێ ناهێڵن.