كه‌ژوان سه‌لیمی، وه‌رزشكاری به‌له‌مه‌وانیی كورد له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، كه‌ژوان سه‌لیمی میدالی كێبڕكێیه‌كانی به‌له‌مه‌وانیی رۆئینگی له ئاستی ئاسیادا به‌ده‌ست هێنا و ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان و كاربه‌ده‌ستانی وه‌رزشی و ئیداریی ئه‌مشارەوە به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
پاش كۆتاییهاتنی كێبڕكێیه‌كانی رۆئینگی لاوانی ئاسیا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئاكامه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا و كه‌ژوان سه‌لیمی ، توانی میدالی زێو له به‌شی ٤ كه‌سی به‌ده‌ست بێنێ.
له فیناڵی به‌شی “ئا” رۆئینگی ٤ كه‌سیی پیاوان تیمی ئێران كه له كه‌ژوان سه‌لیمی، عه‌لی شامحه‌ممه‌دنیا، محه‌ممه‌دحوسێن حه‌قی و ئه‌میرحوسێن محموودپوور پێكهاتبوو، توانیان له‌م كێبڕكێیانه‌دا وڵاتانی چین، كوره و هونگ گۆنگ شكست بده‌ن و په‌له‌ی دووهه‌می ئه‌م كێبڕكێیانه به‌ده‌ست بێنن و براوه‌ی میدالی زێو بن.
شایانی باسه كه تیمی میللیی به‌له‌مه‌وانیی كوڕان به بردنه‌وه‌ی 2 میدالی زێو له كێبڕكێیه‌كانی رۆئینگی لاوانی ئاسیا درێژه به‌كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.