ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكدا، تۆماری یه‌ك میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار ئیمزا به مه‌به‌ستی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ بۆ نوێنه‌ری سكرتێری گشتییی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئێران نێردرا.
محه‌ممه‌د خه‌زایی، به‌رپرسی فه‌رهه‌نگسه‌رای لاوانی ورمێ و له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی كه‌مپه‌ینی “من گۆلی ورمێم” گوتی، لەم پێوەندیەدا ئێران چاوه‌ڕوانیی جیددی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌یە.
به‌قسه‌ی ناوبراو، له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و پێكهێنانی ستادی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ هه‌نگاوی جیددی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م سوێراوه هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش خه‌ڵكی شاری ورمێ كه‌مپه‌ینێكیان له ژێر ناوی “من گۆلی ورمێم” پێكهێنا و ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا و تا ئێستا توانیویانه یه‌ك میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار ئیمزا كۆبكه‌نه‌وه و هونه‌رمه‌ندان، وه‌رزشكاران و ئه‌كته‌رانی سینه‌ماش ئه‌م تۆماره‌یان ئیمزا كردوه و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
شایانی باسه كه گۆلی ورمێ له باوردۆخێكی باش‌دا نییه و سه‌دی ٨٠ ی ئه‌م گۆله وشك بووه.