به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له ڕێگه‌ی نیچوان بۆكان میاندواو ٥ كه‌س برینداربوون و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو له جاده‌ی نێوان بۆكان بۆ میاندواو ٣ ماشێن خۆپێكداده‌ده‌ن و له ئاكامدا ٥ كه‌س ده‌كوژرێن و ١٥ی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
له‌م ڕووداوەدا سه‌ره‌تا په‌یكان و مینی بووسێك خۆپێكداده‌ده‌ن و پاشان پێژۆیه‌كیش خۆی پێ كۆنترۆڵ ناكرێ و به‌شداریی ئه‌م ڕووداوه ده‌كا و له ئاكامدا هه‌موو مسافیره‌كانی په‌یكانه‌كه له جێ‌دا گیان لە دەست ده‌ده‌ن و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان ده‌گوازنه‌وه.
شایانی باسه كه به‌هۆی خراپیی جاده و ڕێگاوبانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م ڕێگایانه مەترسیدارترین رێگاکانی ئێرانن كه ڕۆژ نییه قوربانی و كاره‌ساتی مرۆیی لێنه‌كه‌وێته‌وه و كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له هه‌مبه‌ر نه‌هێشتنی ناوچه مه‌ترسیداره‌كان هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆیان هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه. مردن به هۆی خراپی ڕێگه‌وبان و كه‌مته‌رخه‌میی شۆفیره‌كان و مردن به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ئێران له پله‌ی سێیه‌م دایه.