سه‌دی 50ی ئاژه‌ڵدارییه‌كانی ئه‌یوان به هۆی گیروگرفتی ئابووری داخران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، عه‌باس سه‌رته‌نگی، به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی كه‌شاوه‌رزیی شاری ئه‌یوان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی داخرانی نیوه‌به‌نیوه‌ی ئاژه‌ڵدارییه‌كانی ئه‌م شاره گوتی، جووتیاری و ئاژه‌ڵداری دوو به‌شی گرینگ له كه‌رتی کشتووکاڵ و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
ناوبراو گوتی، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا ١٥٧ یه‌كه‌ی ئاژه‌ڵداریی سه‌نعه‌تی و نیوه سه‌نعه‌تی له شاری ئه‌یوان مۆڵه‌تی دروستكردنیان وه‌رگرت به‌ڵام هێندێكیان ده‌ست به‌كار بوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یان به‌گشتی داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی شاری ئه‌یوان پشتڕاستی كرده‌وه كه له ١٥٧ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ئاستی ئه‌م شاره‌دا زیاتر له نیوه‌ی به هۆی گیروگرقتی ئابووری داخراون كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی بازاڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هیچ ئاسانكاری و پشتیوانی له ئاژه‌ڵدارییه‌كانی ئه‌م شاره نه‌كراوه.
سه‌رته‌نگی له درێژه‌دا کوتی، قه‌رزه دواكه‌وتووه‌كانی بانك، سوود و جه‌ریمه‌ی قورس سه‌باره‌ت به ئاسنكاری نه‌كردنی بانكه‌كان، دابه‌زینی نرخی شیر و گۆشت و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی تفاقی ئاژه‌ڵ له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی داخرانی ئەو یه‌كانه بووه. هه‌روه‌ها ناوبراو کوتی جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌كانی جووتیاری به‌م سووده قورسه‌وه ناتوانێ جێی ئاژه‌ڵداری بگرێته‌وه.