بە پێی هەواڵی راگەیەنەکانی سەر بە سپا پاسداران “ذاکر حیدری” فەرماندەیەکی بەرچاو لە سپای پاسدارانی پارێزگای تەورێز لە چەند رۆژی رابردوو لە شەروپێکدادانەکانی سووریە کوژراوە.
لە دەسپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریە ، کۆماری ئیسلامی بە بەشداری کردن لەوشەڕە و، لایەنگری کردنی لە دەوڵەتی بەشار ئەسەد هێزیکی زۆری رەوانەی سووریە کردوە و ناوی “مدافعین حرمی” لەسەر ناوە. کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و شەڕکردن لە گەڵ دژبەرانی بەشارئەسەد لە ئەرکەکانی ئەو هێزەیە، تا جێگەیەک کە تەنانەت دەنگی نارەزایەتیی لە نێوخۆی وڵاتیشی لێکەتووتەوە، بەتایبەتی لەباری دابینکردنی تێچووی ماددیی بەشداری کردن لە شەری سووریە.
شایانی باسە تا ئێستا ئامارێکی جێی باوەڕ لە رێژەی کوژراوانی سەر بە سپای پاسداران لە سووریە ،بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە دەسپێکی ئەوشەڕەدا بە سەدان پاسدار و رواێژکارو فەرماندەی سپای پاسداران کوژراون.
هەواڵنێری ئیرنا لە پووشپەڕی ساڵی ٩٤ ڕایگەیاند تا ئێستا ٤٠٠کەس لە هێزەکانی پاسداران لە سووریە وعێراق کوژراون.
هەروەها کۆماری ئیسلامی خەڵکی ئەفغانستان و پاکستان کە دانیشتوو یان پەنابەری ئێرانن ، لە ژێر ناوی” زینبیون” و”فاطمیون” بە مەبەستی شەڕ و دەستێوەردان لە وڵاتانی دیکە ڕێکخستووەو رەوانەی سووریەو عێراق و یەمەن ولوبنان”یان دەکا.