به‌ندكراوێك له زیندانی پارسیلۆنی شاری خوڕه‌م ئاباد به هۆی دره‌نگ بردنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌ندكراوێك به ناوی سه‌عید محه‌ممه‌دی، تمه‌ن ٣٣ ساڵه به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی زیندان له هه‌مبه‌ر ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیی ئه‌م به‌ندكراوه نه‌زانراوه به‌ڵام شایه‌تحاڵان و نزیكانی ناوبراو ده‌ڵێن ماوه‌یه‌كی زۆر بوو حاڵی خراپ ببوو و له مێژبوو چاوه‌ڕوانی چوون بۆ پزیشكی ده‌كرد.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه له زیندانه‌كانی ئێران به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به‌ندكراوان نه‌خۆش ده‌كه‌ون و له ناردنیان بۆ نه‌خۆشخانه خۆ ده‌بوێرن و هه‌ر له نێو زینداندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی كه ئێران ئیمزای كردوه، بێبه‌شكردنی به‌ندكراوان له پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی، بە ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڵسوكه‌وتی زاڵمانه، دژه مرۆیی و سووكایه‌تی كردن ئەژنار دەکرێ.