له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٤ چالاكی كوردی خه‌ڵكی شاره‌كانی دێولان، سه‌قز، مه‌ریوان و ورمێ كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، به‌دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازادكران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، پویا حوسێن په‌ناهی خه‌ڵكی دێولان، سۆران ڕه‌شیدی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، ڕزگار ئه‌مینی خه‌ڵكی شاری ورمێ و ئاسۆ ڕه‌مه‌زانزاده خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه پێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوون به‌دانانی بارمته ئازادكران.
پویا حوسێن په‌ناهی ڕۆژی ٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری تاران ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ڕاگرتنی دوو حه‌وتوو له زیندانی كه‌هریزه‌ك بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایه‌وه، ناوبراو پاش تێپه‌ڕكردنی ٢ مانگ له ئێڤین به‌دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازادكرا.
سۆران ڕه‌شیدی كۆتایی مانگی خه‌رمانان له لایه‌ن مه‌ئمووره لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌ریوان گواسترایه‌وه، ناوبراویش به‌دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
له لایه‌كی دیكه ڕزگار ئه‌مینی، خه‌ڵكی شاری ورمێ كه پێشتر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، به‌دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازادكراوه و مافی چوونه ده‌ره‌وه‌ی نییه.
هه‌روه‌ها چالاكێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی به ناوی ئاسۆ ڕه‌مه‌زانزاده، كوڕی عومه‌ر، له مانگی خه‌رمانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و ناوبراویش به‌دانانی بارمته‌ی ٢٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازادكرا.