به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیسۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئه‌ندامێکی له‌مێژینه‌ی ئه‌و حیزبه له شاری مه‌هاباد له ته‌مه‌نی ٨٠ساڵه‌یی‌دا، کۆچی‌دوایی کرد.
سەیدئەحمەدحوسێنی ناسراوە بە سەیدئەحمەد تەپەڕەشی له ریکەوتی٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
ناوبراو له سه‌رده‌می ڕژیمی پەهلەوی ئەندامێکی چالاک له نێوخۆی وڵات بوو، لە گەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئیران وەک ئەندامێکی تێکۆشه‌ر و کادرێکی هه‌ڵسووڕ لە کۆمیتە شارشتانی مهاباد به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆ گرت.
سه‌ید ئه‌حمه‌د پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات، له ئۆرگانه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ساڵی ١٣٦٧ بە هۆی پیری و گرفتی بنەمالەیی، له سه‌ر ئیجازه‌ی حیزب ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو خۆی وڵات و، هه‌تا دوایین چرکه‌ی ته‌مه‌نی به‌وێنه‌ی ئه‌ندامێکی دڵسۆز‌و خۆشناو، هه‌ر به رێبازی دێموکرات وه‌فادار مایه‌وه.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و سه‌رجه‌م که‌سوکاری ئه‌وئازیزه، خۆی به هاوخه‌می خه‌میان ده‌زانێ.