جێگری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێرن وێڕای ئاماژه به بوونی ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ژنی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران گوتی: “به‌پێی ئاماره‌كان هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له ٢ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار ژنی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه هه‌یه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه نزیك به یه‌ك میلیۆن ژنی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ژێر چاودێریی هیچ كومیته و ڕێكخراوێكی ده‌وڵه‌تیدا نین و هیچ پشتیوانییه‌كی ماڵیان لێ ناكرێ”.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، حه‌بیبوڵڵا مه‌سعوودی‌فه‌رید گوتی، هه‌ر ئێستا ١٨٠ هه‌زار ژنی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه كه سه‌رجه‌م حه‌شیمه‌تیان ٥٠٠ هه‌زار كه‌س پێك دێنن له ژێر چاودێریی كومیته‌ی بێهزیستی دان، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌دی ٣٠یان ته‌مه‌نیان له سه‌روو ٦٠ ساڵەوەیە. به‌ڵام به‌هۆی به‌رزیی ئاماری ته‌ڵاق له چه‌ند ساڵی رابردوودا ڕێژه‌ی ژنانی لاوی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران به‌ره‌و هه‌ڵكشان زیاتر چووە.
ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ژنانی سه‌رپه‌رستی ئه‌م بنه‌ماڵانه گوتی، هه‌ر ئێستا نزیك به سه‌دی ٧٠ ئه‌م بنه‌ماڵانه به هۆی مردنی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه و سه‌ده‌ی ١٠ به هۆكاری ته‌ڵاق، سه‌دی ١٠ی به‌هۆكاره‌كانی كه‌مئه‌ندامی، زیندانی، پیری، هه‌ڵاتوو، موعتاد و …و سه‌دی ١٠دیكه‌شی ئه‌م كچانه‌ن كه تا ئێستا ژیانی هاوبه‌شیان پێك نه‌هێناوه و ئێستا سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌یان له ئه‌ستۆیه.