هه‌ڵاوه‌سینی وێنه‌كانی خامنه‌یی له لایه‌ن كاناڵێكی ته‌لەفزیۆنی عه‌ڕه‌بی له چه‌ند شه‌قامی قاهیره، دژكرده‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی میسری و زانكۆی ئه‌لئه‌زهه‌ری لێكهوتهوه.
به‌رپرسێكی زانكۆی ئه‌لئه‌زهه‌ر به ڕۆژنامه‌ی میسری “الیوم”ی ڕاگه‌یاند، هه‌ڵاوه‌سینی ئه‌و وێنانه به هه‌ر هۆكارێك بێت، بۆته هۆی تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌كی زۆر لێکەوتۆتەوە و لەبەرامبەریشدا كاربه‌ده‌ستانی میسری جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو وێنه‌كانیان هێناونه خوار و له شه‌قامه‌كانی قاهیره، كۆكراونەتەوە.
به‌رپرسی گشتیی كاناڵه تهلەفزیۆنییهكه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌و كاناڵه گه‌یاندنی په‌یامێكی ڕوون بوو، تا به هه‌ڵاوه‌سینی ئه‌و وێنانه، زێده‌خوازیی ڕژیمی ئێران له ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس، نیشان بده‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌و كاناڵه تهلڤزیۆنیه ڕایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌وان بڵاوكردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی خه‌ڵكی عهڕهبهو ئه‌وان دژی هه‌رجۆره زێده‌خوازی و ده‌ستێوه‌ردانی ڕێژیمی ئێرانن له وڵاتانی جیهانی عه‌ڕه‌بی و ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس.
هه‌ر له ڕابردووه پێوه‌ندیی سیاسیی وڵاتی میسر و ڕژیمی ئێران، ئاڵۆز و پڕ کێشە بووە و ماوه‌یه‌ك له‌وه پێشیش وه‌زاره‌تی نه‌وتی میسر، هه‌ر چه‌شنه پێوەندییەک و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاتە، ڕه‌د كرده‌وه.
ده‌وڵه‌تی میسر هه‌موو كات کۆماری ئیسلامی به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری وڵاته ئیسلامیه‌كان، تاوانبار دەکا.
ڕۆژی دووشه‌مه ٢٥ی گه‌لاوێژی ئەمساڵیش، “نەبیل سادق” جێگری دادستانی وڵاتی میسر، وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌تی باڵای میسری، ڕاسپارد بۆ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له دوو سیاسه‌تمه‌داری میسری و ئه‌وانی به سیخوڕی بۆ حیزبوڵڵا و سپای پاسداران تاوانبار کرد.