هه‌نگی سنووری ماكۆ داوای له كۆڵبه‌ران كردووه كه ئه‌گه‌ر هاوكاریمان بكه‌ن ببنه ئه‌ندامی به‌سیج، ئێمه‌ش ئاسانكاریی بۆ هاتوچۆكانتان ده‌كه‌ین.
هه‌نگی سنووریی شاری ماكۆ به هاوكاریی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دێهیار و مامۆستایانی ئایینی به‌شێك له ئاواییه‌كانی سنووری ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێ كۆڵبه‌رانی ئه‌م ناوچه‌یه ببنه به‌سیج و هاوكاریی ئێمه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به دێهیارییه‌كانی “مه‌رگ‌نەله‌ر”ی شاری ماكۆ كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، هه‌نگی سنووری ئه‌ركدار كراوه كه كۆڵبه‌رانی ناوچه‌كه‌ی ده‌بێ ببنه ئه‌ندامی چالاكی به‌سیج و سیخوڕی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه له ناوچه‌دا بكه‌ن و ڕێگاكانی پێوه‌ندی گرتن به خه‌ڵكه‌وه ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌تۆپزی دێهیار و مامۆستایانی ئایینی ئه‌ركدار كراون كه هه‌ر كه‌سه‌و له شوێنی خۆیه‌وه ئه‌م كه‌سانه‌ی كه دژی به‌سیج و سپای پاسدارانن و له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كان ته‌بلیغات ده‌كه‌ن ده‌بێ ئاشكرا بكه‌ن و ناویان بۆ حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌رن.
شایانی باسه كه خه‌ڵكی ناوچه زۆر له‌وه وریاترن و تا ئێستا ملیان بۆ داواكارییه‌كانی ڕێژیم ڕانه‌كێشاوه و به پیل داواكاریی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم‌دا نه‌چوون و له هاوكاری كردنی كۆماری ئیسلامی خۆیان بواردوه.