بە پێی هەواڵی گەیشتوو چەند رۆژ لەمەوپیش کاک رەحمان شەریفیان ناسراو بە رەحمان حسێنی، باوکی شەهید “عومەر شەریفیان” خەڵکی شاری شنۆ کۆچیدوایی کرد.
عومەر شەریفیان کادری کۆمیتەی شنۆ، خەڵکی گوندی پووشاێ لە ساڵی ١٣٧٤ شەهید دەبێ.
هەروەها رۆژی ٨ی سەرماوەز، خاتوو عایشە خالیدی دایکی شەهید محەممەد پوورمحەممەدی لە شارەدێی پەسوێ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
جێ وەبیرهێنانەوەیە شەهید محەممەد پوورمحەممەدی لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٢، کادری کۆمیتەی شارستانی پیرانشار لە ساڵی ١٣٦٣ گیانی بەخت کرد و چووە رێزی نەمرانەوە.