محه‌ممه‌د فه‌رهادی، وه‌زیری علووم، توێژینه‌وه و تێكنۆلۆژیی ئێران وێڕای ئاماژه به به‌تاڵبوونی ٦٠٠ هه‌زار كورسی له زانكۆكانی ئێران گوتی، ڕێژه‌ی خوێندكاران بۆ زانكۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی خوێندكارانی ئێران، فه‌رهادی ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌رۆكی زانكۆكانی پارێزگای خۆراسانی باشوور گوتی، ته‌بلیغاتی ناوه‌نده‌كانی فێركردن و دیاریكردنی بارستای ڕشتهكان له ناوچه جیاجیاكان ده‌بێ به پێی پێویستیی زانكۆكان، خوێندكار وه‌ربگرن و دیاریكردنی ڕێژه‌ی بارستای ڕشتهكان له ڕێگه‌ی شووڕای په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی علووم ته‌ئید بكرێ.
فه‌رهادی گوتی، له تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌راسه‌ریی كونكوری ده‌رچوون بۆ زانكۆ ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران له ساڵی ٩٥، نزیك به ٨٦٠ هه‌زار و ١٠٩ كه‌س به‌شداربوون كه نزیك به سه‌دی ٦٠یان ژن بوون. ئه‌م رێێژه‌یه له‌چاو ساڵی پێشوو نزیك به ١٨ هه‌زار كه‌متر و له چاو ساڵی ٨٩ نزیك به ٤٢٧ هه‌زار كه‌س كه‌متر بووه.
ڕێكخراوی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكار له ساڵی ٩٥ زیاتر له ٧٥ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌سی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام زانكۆی په‌یام نوور زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكارانی وه‌رگرتووه.
پاش پێدانی زانكۆكان به كه‌رتی تایبه‌ت له قۆناخی كاردانی و سه‌رووتر له ده‌یه‌ی ٧٠، ڕێژه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی ده‌وڵه‌تی كه‌م بوویه‌وه و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی وه‌زاره‌تی علووم، خوێندكاری زانكۆ ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به هۆی قه‌یرانی ئابووری و بێ‌هیوایی به دانه‌مه‌زراندنی خوێنده‌وارانی زانكۆ له پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌گشتی ئاستی چوون بۆ زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.