نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه پاش ئازادكرانی شاری موسڵ له ده‌ست داعش، به‌دوای چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڕۆین.
نێچیرڤان بارزانی، به ڕۆژنامه‌ی ئاڵمانیی “بیلد”ی گوت، له مێژه ئه‌م ئاماده‌گییه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا سه‌رقاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشین.
ناوبراو گوتی، پاش ئازادكرانی موسڵ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له به‌غدا كۆده‌بینه‌وه و سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان وتووێژ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زۆرمان سه‌بر كرد و له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین كه له ساڵی ٢٠٠٣ و پاش هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و ڕووخانی ڕێژیمی سه‌دام حوسێن، ده‌سپێكی نوێ بۆ گه‌یشتن به عێراقێكی دێموكرات بوو، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه شكستی هێنا.
مه‌سعود بازرانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگی ڕابردوو داوای به‌ڕێوه‌چوونی رێفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گرژیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای لێكه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مانگی ئۆتی ڕابردووش گوتبووی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌نیا ڕێگه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه بۆ پشتیوانی كردن له خۆی و دوورخستنه‌وه‌ی ئازار‌و مه‌ینه‌ته‌كان له‌م گه‌له و رێگایه‌کیشه به‌ره‌و گه‌شه و ئاوه‌دانی.