وه‌زیری دادگوسته‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی پێویسته پێداچوونه‌وه به قانوونی سزای ئێعدام‌دا بكرێ.
مسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی ڕۆژی رابردوو گوتی، ناكرێ به‌گشتی سزای ئێعدام وه‌لانێین، به‌ڵام ئه‌م سزایه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه.
وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێران وێڕای ئاماژه به ئاستی به‌رزی سزای ئێعدام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گوتی، پێداچوونه‌وه به‌م قانوونه زۆر پێویسته. ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: “سزا ئێعدام هه‌ر ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام له هێندێك بواره‌وه هه‌موار ده‌كرێ و زۆر لایه‌نی دیكه‌شی هه‌یه كه پێویسته به وردی تاوتوێ بكرێ”.
وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێران هه‌روه‌ها گوتی، پێداچوونه‌وه به‌م قانوونه ده‌ستی پێكردوه، له ڕاستیدا ده‌بێ بزانین جێگره‌وه‌ی ئه‌م سزایه چییه و ده‌بێ بۆ چ كه‌سانێك دایبنێین كه كاریگه‌ریی هه‌بێ و تاوانباران له‌م كرده‌وه ناقانوونییانه دوور بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی پێشووی ڕێكخراوی نه‌ته‌و‌ه یه‌كگرتووه‌كان له بواری مافی مرۆڤی ئێران، له باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له كۆماری ئیسلامی له دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ گوتبووی، ڕێژه‌ی ئێعدام له كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رزبۆته‌وه و هه‌روه‌ها پشتڕاستی كردبۆوه كه له ساڵی ٢٠١٥ لانیكه‌م ٩٦٦ كه‌س به ئاشكرا له ئێران له سێداره دراون.
مسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی، وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێران، له حاڵێكدا باس له پێداچوونه‌وه‌ی سزای ئێعدام ده‌كا كه له ساڵی ٢٠٠٥ له ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ، به هۆی ئه‌ندام بوون له هه‌یئه‌تی ٣ كه‌سیی ئێعدامی سه‌راسه‌ری ناسراو به “هه‌یئه‌تی مه‌رگ”، به‌هۆی ئیعدامی ٣ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی ناسراو، به جینایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی تاوانبار كرابوو.