له ڕێكخراوی ئۆپێك جیازایی بیروڕا سه‌باره‌ت به دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌یه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان، كارناسانی ئۆپێك نه‌یانتوانیوه هیچ ڕێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئیمزا بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌م وڵاته به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی دابه‌زێنێ.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزیش له زمان كارناسانی ئۆپیك ده‌نووسێ، ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر دابه‌زینی پشكی هه‌نارده‌ی خۆیان ڕێك بكه‌ون.
پێش هه‌موویان كۆماری ئیسلامی ئاماده نه‌بوو ته‌نیا یه‌ك بۆشكه له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی دابه‌زێنێ، به‌ڵكوو له هه‌وڵی ئه‌وه دایه تۆڵه‌ی گه‌مارۆكان بكاته‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌رزتر بكاته‌وه.
وڵاتانی لیبی و نیجریه‌ش له‌و وڵاتانه‌ن كه له هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دان.
شایانی باسه كه به‌هۆی دابه‌زینی بێ‌وێنه‌ی نرخی نه‌وت، كۆتایی مانگی سێپتا‌مبر وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك سه‌باره‌ت به دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕێككه‌وتنیان ئیمزا كردبوو.
كێشه و جیاوازیی بیروڕا له نێو ئه‌ندامانی ئۆپێك، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت دانا و سه‌دی 1 دابه‌زی.
كارناسانی ئۆپێك له هه‌وڵی ئه‌وه دان كه ڕۆژی 25ی نوامبر له وییه‌ن بوار بۆ پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی وه‌زیرانی ئۆپێك له 30 نوامبری داهاتوو، خۆش بكه‌ن.