کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستانو بەمەبەستی بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان، سمینارێکی پێکهێنا.
لهو سمینارهدا که ڕۆژی شهممه، 15 ی خاکهلێوه بهبهشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانو نوێنەری هێزو لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فینلاند بهڕێوهچوو، بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی رەقیبو ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان له شههیدان دەستی پێکردو پاشان لوقمان زەهرایی و عەزیز شێخانی باسهکانیان پێشکێش کرد.
لهو سمینارهدا لوقمانی زەهرایی و کاک عەزیز شێخانی لە روانگەی خۆیانهوه بە خوێندنەوەی ڕووداوەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان ئاوریان لە دەورو نەخشی کاریگەرو بەرچاوی سەرۆک کۆماری کورد قازی موحەممەد دایەوە.
لوقمان زەهرایی و کاک عەزیز شێخانی لە بابەتەکانیاندا بە ئاماژەدان بە هۆکارە دەرەکو ناوخۆییەکانی شکستی کۆماری کوردستان، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو کۆمارە بە پێی قۆناغ و هەلومەرجی پێکهاتنەکەی یەکێک لە لاپەرە پڕ لە سەروەرییەکانی نەتەوەی کورد کە پڕ بە واتا نیشتمانی بوون و نەتەوەیی بوونی بەرجەستە کرد.
لەبەشێکی دیکە ئەم سمینارەدا کە بهبۆنهی رۆژی شەهیدانی کوردستان پێکهاتبوو، کۆرگێرهکان باسیان لەوە کرد کە قازی موحەممەد وەک کەسایەتی یەکەمی کۆماری کوردستان و بەرێوەبەرانی کۆماری کوردستان بەگشتی جیا لەوەی هەستیان بە بەرپرسیارەتی میژوویی کارەکەیان کردوەو، لە ئاکام و نەتیجەی دامەزراندنی کۆماری بێ ئاگا نەبوون. لوقمان زههرایی و عهزیز شێخانی به جەختکردن لەسهر ئەوەی کە قازی و هاورێیانی بە باوەرەوە بەرگرییان لە کۆمارو دەستەکەوتەکانی کردوه، تیشکیان خسته سهر ئهوهی که ئهوان بە هەست بە بەرپرسایەتییەوە هەموو بەرپرسایەتیی کۆمارو دامەزراندنی و کارو دەسەکەوتەکانی لە ئەستۆ دەگرن لە پێناو پاراستنی خەلک و پێشگیری لە کوشتارو قەتل وعامی خەلکی ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی کۆماری کوردستاندا.
بەشێکی دیکەی ئەم سمینارە پێکهاتبوو لە خوێندنەوەی پەیامی هێزولایەنە سیاسیەکان. ئەو لایەنانەی پەیامیان پێشکێش کرد بریتی بوون لە پەیامی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو بەهار قادری.
پەیامی کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن خاتوو پەروین خاڵەندی. پەیامی بزوتنەوەی گۆران کە لەلایەن سیروان سابیر و پەیامی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فینلاند کە لەلایەن کاک مەجید حەقییەوە پێشکێش کرا. کۆتایی بەرنامەکە خوێندنەوەی سروودی ئەی شەهیان بوو کە ئامادەبوان پێکەوە خوێندیانەوە