كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوایین هه‌ڵبژاردنیدا وڵاتی ڕووسیه‌ی له شورای مافه‌كانی مرۆڤ وه‌لانا. مۆسكۆ به‌هۆی كوشتنی خه‌ڵكی بێتاون له سووریه و جینایه‌تی شه‌ڕ ده‌نگی متمانه‌ی نه‌هێنایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس، ڕووسیه له ده‌نگدانی نوێی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ١١٢ ده‌نگی هێنایه‌وه و كورسیه‌كه‌ی بۆ وڵاتی مه‌جارستان به ١٤٤ ده‌نگ و كرۆواسی به ١١٤ ده‌نگ به‌جێ هێشت.
ویتالی چوركین، نوێنه‌ری ڕووسیه له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان لابرانی وڵاته‌كه‌ی له‌م ڕێكخراوه به گرینگ نازانێ و ده‌ڵێ ئه‌م ده‌نگدانه زۆر نزیك بووه و ڕووسیه چه‌ندین ساڵه له‌م ڕێكخراوه ئه‌ندام بووه و بۆ جارێكی دیكه‌ش ده‌بێته‌وه ئه‌ندام.
عێراق، عه‌ره‌بستان، میسر، چین، برزیل، رواندا، مه‌جارستان، كوبا، ئافریقای باشوور، ژاپۆن، تونێس، ئا‌مریكا و بریتانیا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه و هێندێك له لایه‌نه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامیش له هه‌وڵی خۆ كاندیدكردندا بوو به‌ڵام له خۆی ڕانه‌دیت و له کاندید کردن خۆی بوارد.
وڵاتانی ڕووسیه و گواتمالاش ده‌نگیان نه‌هێنایه‌وه و له ڕێكخراوی مافی مرۆڤ وه‌لانران.
شوورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان یه‌كێك له لقه‌كانی كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه ئه‌ركی ئاشكرا كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئاستی جیهان دا له ئه‌ستۆیه.