مامۆستایان و فەرهەنگیانی خانەنشینکراو، لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنگەو قوتابخانەکان، بەتایبەتی لە ١٢ی ڕەزبەر رۆژی جیهانی مامۆستا، لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستیان دایە خۆپێشاندن و نارەزایەتی دەربڕین.
مامۆستایان بە نیسبەت هەڵاواردن و کەمیی داهاتیان لە بەراورد لەگەڵ کارمەندو فەرمانبەرانی دیکەی حکوومەت چەند ساڵێکە نارەزایەتی دەردەبڕن و تائێستاش ناوەندە حکوومییەکان بۆ چارەسەری گیروگرفتی مامۆستایان، هەنگاوی بەکردەوەی هەڵنەهێناوە .
هەروەها لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، چەندین کەس لە مامۆستایانی چالاک و ڕێکخەری مانگرتنەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تاهیر محەممەدی، مەحموود بەهەشتی لەنگروودی دوو کەس لەوانهن، کە دوای دەسبەسەرکرانیان، کۆمەڵێک خۆپێشاندان و مانگرتنی مامۆستایانی لەشارە جیاجیاکانی ئێرانی لێکەوتەوە.
هەر بەم بۆنەوە کانوونی سینفی مامۆستایان ڕایگەیاندووە کە لە رۆژی ١٢خەزەڵوەر بەشێوەیەکی بەربڵاو دەست بە مانگرتن دهکهن و داوایان کردووه سەرجەم مامۆستایانی شارەکانی ئێران لەم خۆپێشاندان ومانگرتنەدا بەشداربن.