بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانهوه بە ناوەندی هەواڵی “کوردستان وکورد” گەیشتووە، ماوەیەکە سەرلە نوێ شەپۆلی پارازیت هاوێشتن بۆ سەر ماهوارەکان بە مەبەستی ئەوەی خەڵک نەتوانن بینەری تۆرە میدیاییەکان بن، دەستێپێکردووە.
ناوەندە ئەمنییەکان کە نەیانتوانیوە بە گوشارو هێرش کردن بۆ سەر بنەماڵەکان و کۆکردنەوەی ماهوارەکان پێش لە هەبوونی ماهوارە بگرن، له چەند ساڵی ڕابردوودا، بە دامەزراندنی ناوەندی پێوەندیداری موخابراتی بۆ ئەوەی پێش لە وەشان و پهخشی بەرنامەی تۆرە میدیاییەکان بگرن، پاڕازیتیان دهخهنهسهر. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم شەپۆلی پارازیت هەناردنە زیاتر تیڤی و ڕاگەیاندنە کوردییەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتیی راگەیاندنی حیزبە کوردییەکان.
سەرەڕای ئەوەی کە کەڵک وەرگرتن و کڕینی ماهوارە لە ئێران و کوردستان قەدەغەیە، بەڵام خەڵک بە بەربڵاوی کەڵکی لێوەردەگرن و زۆربەی بنەماڵەکان ماهوارەیان هەیە و چاو لە تۆڕە میدیاییەکان دەکەن. هەر بۆیە ناوەندە ئەمنییەکان لە هەوڵ دان کە بە ناردنی پاڕازیت، بشێوی بخەنەسەر ڕاگەیاندنەکان و خهڵک له دیتن و سوود وهرگرتن لێیان بێبهش بکهن.
شایانی باسە ئەم پارازیتگەلە کار دهکهنه سهر جهسته و دهروونی مرۆڤهکان و بەتایبەتی کاریگهری لهسهر ژنانی دووگیان دهبێ و تا ئێستاش دەیان جار ناوەندە پزیشکییەکان داوایان کردوە کە پێویسته بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیت رابگیردرێت.