دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خالید عه‌زیزی، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له بنكه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌ندامانی حیزب له هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری به‌ڕێوه‌برد كه له لایه‌ن ته‌شكیلاتی ئاشكرای حیزبه‌وه ڕێكخرابوو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن كاك خالید عه‌زیزی باسێكی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده‌كانی خه‌بات، هێز و تواناكانی حیزب و ئه‌رك و تێكۆشان و چالاكبوونه‌وه و هه‌روه‌ها بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌باتی مه‌ده‌نی و پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ڕۆڵی ئاژاوه‌گێریی ئه‌و رێژیمه له ناوچه‌دا و دوایین ڕووداوه‌كانی جیهانی پێشکه‌ش به به‌شداربووان كرد.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌شداربووانی له ئاكامی پلینۆمی چواره‌می كومیته‌ی ناوه‌ندی ئاگادار كرده‌وه و هه‌روه‌ها داوای له ئاماده‌بووان كرد به ڕه‌خنه، باس و پێشنیاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن و له كۆتاییدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه نزیك به 2 كاتژمێری خایاند.