ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٦/١٠/٢٦ تێکۆشەرێکی دێرین و بەوەفای حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک عبدولڕەحمانی فەرهج کۆچیدوایی کرد.کاکعەبدولڕەحمان یەکێک لە کەسە دیارەکانی ناوچەی ئێناخی بوو کە هەر لە سەرەتایی ئاشکرا بوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکراتەوە لە هەورامان، بوو بە لایەنگری حیزب و پشتیوانێکی بە ئەمەگی جوڵانەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان. پاش شەڕی پاوە و ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە لە هەورامان، کاک عەبدولڕەحمان وەک فەرماندەی یەکێک لە لقەکانی پێشمەرگە دیاری کرا. ئەم فەرماندە بوێر و لێزانه ، دواتر به هۆی گرفتی بنهماڵهکیی له سهر ئیجازه حیزب گهراوه نێو خۆی وڵات. کاک عەبدولڕەحمان هەر چەندە پێشمەرگەی ڕەسمی نەبوو بەڵام تا دوا ساتەکانی گیرانی هەڵەبجە و چوڵکردنی ناوچەکە لە لایەن حیزبەوە، بەردەوام لە کاتە پێویست و تایبەتەکاندا لەگەڵ پێشمەرگەکانی هێزی شاهۆ پێشقەراوڵ و ڕێ نیشاندەربوو،. لە کارەساتی هەڵەبجەدا ڕێگای دەرچوونی نەبوو بە ناچار خۆی تەحویل دایەوە و کەوتە بەر ئەشکەنجە و ئازاری کۆماری ئیسلامی ڕاپێچی چاڵە ڕەشەکانی ڕژیم کرا. کاک ئەوڕەحمان پاش ئازاد بوونی لە زیندان زۆر سەربەرزانە بژێوی ژیان و ماڵ و مناڵی لە ڕێگای ئیشی تاقەت بڕووکێن وپڕ مەترسی کۆڵبەرییەوە دابین دەکرد .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچیدوایی تێکۆشەرو دڵسۆزی گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و، خۆی به هاوخهمی خهمیان دهزانێ.