پاشنێوه‌ڕۆی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شاعیری ناسراو‌ی گه‌لی کورد مامۆستا خالید حیسامی ناسراو بە هێدی شاعیری ناسک خەیاڵ و ناسراو‌ی کورد، بەهۆی پیری و نەخۆشیی دڵەوە له شاری هەولێر کۆچی‌دوایی کرد.
مامۆستا هێدی یه‌ک له‌و که‌ڵه شاعیره هه‌ره دیار‌و ناسراو‌ی کورد بوو له بواری ئه‌ده‌بی کلاسیک و له ڕیچکه‌ی قوتابخانه‌ی موکریان که له نووسینی غه‌زه‌ڵی کوردی ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو که به‌شێک له غه‌زه‌ڵه‌کانی ئه‌و شاعیره کراون به گۆرانی و هاتوونه‌ته نێو ئاواز و گۆرانی کوردی. مامۆستا هێدی شان به‌شانی هێمن و هه‌ژاری موکریانی درێژده‌ری شێواز و فۆرمی غه‌زه‌ڵی کوردی بوو، هه‌روه‌ها له پاراستنی زمانی کوردی زه‌حمه‌تی زووری کێشا.
خالید ئاغای حیسامی ناسراو به مامۆستا هێدی، لە ساڵی ١٣٠٦ی هەتاوی لە گوندی شێخاڵی کە لە ناوچەی موکریان و لە نێوان بۆکان و مەهاباد هەڵکەوتووە، لەدایک بووە هه‌ر له‌و گونده‌ش نراوه‌ته به‌ر خوێندن. مامۆستا هێدی له سه‌رده‌می لاویه‌تی به دیتنی سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی “ژ کاف” و هه‌روه‌ها دواتر سه‌رهه‌ڵدانی کۆماره مه‌زنه‌که‌ی کوردستان له مه‌هاباد ، به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه گۆش ده‌کرێ وزۆر جار به نازناوی “شیواو” شێعر و بابه‌تی خۆی له‌و پێوه‌نده‌ییه‌دا بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌م شاعیره ناسراوه پاشان رووده‌کاته باشووری کوردستان و له ریزه‌کانی خه‌باتی ئه‌م پارچه‌یه له کوردستان واته شۆرشه‌کانی ئه‌یلوول و گوڵان وه‌ک که‌سایه‌تێه‌کی ئه‌ده‌بی و خۆشناو رۆڵێکی به‌رچاو ده‌گیڕێ.
هه‌بوونی ده‌ستێکی باڵا له غه‌زه‌ڵنووسین و ناسک خه‌یاڵی و گرینگی دان به وشه‌ی کوردی له تایبه‌تمه‌ندییه شیعرییه‌کانی مامۆستا ‘هێدی”یه.
شایانی باسه که به‌شێک له به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی ئه‌م مامۆستایه له دووتوی کتێبێک له ژێر ناوی “کاروانی خه‌یاڵ” له چاپ دراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بدۆستانی و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا هێدی نه‌مر، به‌تایبه‌تی کاک ناسر حیسامی ده‌کا، خۆی به به‌شدارو شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێ.