به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خاتوو تووبا سلێمانی، کچی کاک ره‌شید سلێمانی و خوشکی شه‌هید ته‌ها سلێمانی له ته‌مه‌نی ٦١ساڵهیی به هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
خاتوو تووبا که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی حیزب خۆشه‌ویست و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو جیا له‌وه‌ی خوشکی شه‌هیدێکی حیزبه، برایه‌کی دیکه‌شی به‌ناوی وه‌ستا سابیر سلێمانی ئێستاش له ڕێزه‌کانی حیزب دایه و هه‌روه‌ها کوڕی خوالێخۆشبوو تووبا سلێمانی به ناوی “ناسر رۆسته‌مپوور” پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی کردن له سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خاتوو تووبا سلێمانی، خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.