ئه‌سرین ئه‌مین‌زاده خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد هه‌روا له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ئه‌سرین ئه‌مین‌زاده له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد هێشتا له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مین‌زاده گوتی: “ئه‌سرین مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیداره‌ی ئیتلاعات له ناردنی په‌روه‌نده‌ی ناوبراو بۆ دادسه‌را خۆی بواردوه”. ناوبراو تا ئێستا چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كه‌وتووه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مین‌زاده له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ده‌سبه‌سه‌ركران و ڕاگرتنی كچه‌كه‌یان ناقانوونییه و قه‌راره شكایه‌ت له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی كچه‌كه‌یان هیچ شتێكیان پێنه‌گرتووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه كه تاوانباربوونی بسه‌لمێنێ.
ڕۆژی ١٧ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌سرین ئه‌مین‌زاده، خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه و ده‌سبه‌سه‌ریان كرد و بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواسته‌وه.
ئه‌سرین ئه‌مین‌زاده كچی به‌هائه‌دین له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانی تا ئێستا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و چالاكانی مافی مرۆڤ.
شایانی باسه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕوون نه‌بۆته‌وه.