كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئازادكرانی كاتیی پویا حوسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نی، بارمته قه‌بووڵ ناكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی قه‌راری دانانی بارمته بۆ پویا حوسێن‌په‌ناهی، دادستان و كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له قه‌بووڵكردنی خۆ ده‌بوێرن و نزیك به 2 مانگه چاویان به ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌كه‌وتووه.
پویا حوسێن‌په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی دێولان، رۆژی دووشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری تاران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌هریزه‌ك و پاش دوو حه‌وتوو بۆ زیندانی ئێڤین له تاران گواسترایه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی حوسێن‌په‌ناهی تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی دادستانی تارانیان كردوه، به‌ڵام به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار دانانی بارمته بۆ ئازادكردنی كاتیی پویایان لێ قه‌وبووڵ نه‌كردون.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن‌په‌ناهی ده‌ڵێ، ته‌نیا یه‌ك جار ئه‌ویش چه‌ند حه‌وتوو له‌وه‌پێش ئیزنیان داوه به ته‌له‌فوون قسه له‌گه‌ڵ ماڵێ بكا و له‌و كاته‌وه تا ئێستا هیچ زنیارییه‌ك سه‌باره‌ت به بارودۆخی ڕۆحی و جه‌سته‌یی نه‌زانراوه. له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام بنه‌ماڵه‌ی حوسێن‌پناهی له ڕێگه‌ی سنه بۆ تاران له هاتوچۆدا بوون و ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش ئیزنیان نه‌داوه چاویان به پویا بكه‌وێ.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر له‌گه‌ڵ پویا موقه‌دده‌م و ئاڕمان حوسێن‌په‌ناهی، دوو چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه، له ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو له شاری دێولان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده له‌گه‌ڵ ئه‌فشین حوسێن‌په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نی به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده به دژی ڕێژیم و هه‌وڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی نه‌ورۆز و قسه‌كردن له شاره‌دێی قوروچای، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له سنه دادگایی كران و سه‌رجه‌م حوكمی ٣ ساڵ و دوو ڕۆژیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌فشین و پویا هه‌ركام حوكمی یه‌ك ساڵ و ئاڕمان حوسێن‌په‌ناهی و پویا موقه‌دده‌م هه‌ركام حوكمی ٦ مانگ و یه‌ك ڕۆژیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.