ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سه‌قز ڕایگه‌یاند كه په‌ره‌ستوو حاجیان له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر نه‌كراوه و لای ئێمه‌ش ڕانه‌گیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سه‌قز ڕایگه‌یاندوه كه په‌ره‌ستوو حاجیان، خوێندكاری كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر نه‌كراوه و ئێمه هیچ زانیارییه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی حاجیان گوتی، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بۆ ئیداره ئیتلاعات و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و قه‌زاییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م شاره، هیچ زانیارییه‌ك له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانییه‌وه تا ئێستا نه‌زانراوه و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش پێوه‌ندیمان به کچه‌که‌مانه‌وه نه‌بووه.
په‌ره‌ستوو حاجیان، كچی نادر كه پێشتر به هۆی چالاكیی خوێندكاری له مافی خوێندن بێبه‌شكرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له شاری سه‌قز، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانی وه‌ك كۆمپیوتێر به نه‌خۆشیی ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگرتنی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.