جێگری هاواهه‌نگ كردنی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا گوتی، هه‌موو جیهان باش بزانن سپای پاسداران به‌م زووانه بۆ ئه‌مریكا و ئورووپاش په‌لوپۆ ده‌هاوێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری دیگه‌ربان، سالار ئابنووش جێگری هاوئاهه‌نگ كردنی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا گوتبووی، سپای پاسداران له پارێزه‌رانی سه‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه و فیداییه‌كانی وه‌لایه‌تی فه‌قیهـ به بێ ناسینی هیچ سنوورێك كۆماری ئیسلامی‌یان پاراستوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، دوژمنی ئێران ته‌سلیم بووه و ئێستا له‌گه‌ڵ ئێمه له حاڵی وتووێژ دایه و هه‌موو گیروگرفته‌كانی ئێمه‌ش چاره‌سه‌ر بووه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ماوه.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی سپای پاسداران هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هێندێك لایه‌ن پێیان خۆشه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێ و له لایه‌كی دیكه به توندڕه‌وبوونمان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.